نازانم هەر ئەو جارە ئەبێ یا جارێکی کە ...
لە کتێبی:
            ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
        بەرهەمی:
                عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
        
             1 خولەک
             1447 بینین
        
        
    نازانم هەر ئەو جارە ئەبێ یا جارێکی کە، هەمان کۆڕ دائەنیشنەوە و والی و مەحموو پاشا قسەی عەشیرەت ئەکەن، هەمان پیاویش لێیان تێناگا، جووتێ کەوشی سووریشی لە پێیا ئەبێ، لە حەمە بەگ ئەپرسێ: ئەوە والی و پاشا ئێژن چی؟ ئەویش ئەڵێ: والی بە پاشا ئەڵێ ئاخۆ ئەو پیاوە ئەو کەوشە سوورانەی بە چەند کڕیوە؟ پاشاش ئەڵێ: نازانم. ئنجا پیاو بەگ هەر لەم بەری حەوزەکەوە لەسەر سەنگەڵییەکە دانیشتووە، هەردوو قاچی بەرز ئەکاتەوە ئەیکاتە پاشا و والی و ئەڵێ: وە چوار قڕانم سەندگە، وە چوار قڕان.