ڕەشەی عەزەی ئەحمەد عەلی سێتە بەسەر کە ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  663 بینین

ڕەشەی عەزەی ئەحمەد عەلی سێتە بەسەر، کە ئەکەوتە ڕەمەزان، مەلایەکی ئەهێنا نوێژ و تەراوێحی بۆ ئەکردن، ڕۆژووەکەشی تەقەڵبڕ ئەکرد، دەنکی لێ نەئەخوارد. کە ئەکەوتنە بیست و هەشت و بیست و نۆی ڕەمەزان، بە براکانی ئەوت: کوڕینە وا جەژن هات بچن سێ چوار مەڕێک پەیدا کەن بۆ جەژنەکە! ئەوانیش ڕۆژی پێش جەژن بە زمانی بەڕۆژووەوە ئەچوون ئەیاندا بە سەر ئاوایییەکا تاڵانیان ئەکرد و چەند مەڕێکیشیان ئەهێنا، شەوی جەژن ئەیانگۆڕی و نانی جەژنیان پێ دروست ئەکرد.