حەبیبەڵڵا خانی باوەخانی ڕۆژێک لە دیوەخان ...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
896 بینین
حەبیبەڵڵا خانی باوەخانی، ڕۆژێک لە دیوەخانا لەگەڵ پیرۆز خانمی ژنیا دائەنیشێ، کابرایەک ئەچێتە خزمەتی لێی ئەپرسێ: ها، کابرا ساڵ چۆنە؟ ئەڵێ: قوروان ساڵی وا هەر نەوگەسەوە. ئەڵێ: گنۆر پێگەیشتووە؟ ئەڵێ: قوروان وە سەر باوکت گنۆر گنۆر نییە، لێرەوە سووکی پێوە ئەدی، لەژێر پیرۆز خانمەوە وەکوو ماری شڵ سەر تێرێتە دەرەوە!