دوو کابرا چوونە شار چوونە ماڵی کابرایەک...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  873 بینین

دوو کابرا چوونە شار، چوونە ماڵی کابرایەکی بازرگان، بوون بە میوان، ئێوارە کە نانیان بۆ دانان، قاپێ «فڕنی»ش لەسەر سینییەکە بوو. یەکێکیان پرسی: برا ئەم شتە خۆشە چییە؟ ئەوی تریان وتی: بەڕەحمەت بێ باوکم، هەموو جار ئەیوت: شار دوو شتی خۆشە، یەکێ حەمام، یەکێ مزگەوت. جا ئەمە یا حەمامە یان مزگەوت!