دوو ماڵی ئاخەسووری ساڵێک لە کانی گۆمە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  944 بینین

دوو ماڵی ئاخەسووری ساڵێک لە کانی گۆمە مانەوە، نەچوون بۆ کوێستان، هاوین هات، ئنجا ئاوی سارد نەبوو بیخۆنەوە، یەکێکیان بانگی هاوماڵەکەی کرد و وتی: حەمە، سەد خۆزگەم بە پار ئەم وەختە ئاگات لێ بوو ماڵمان لە توراغتەپە بوو. ئنجا کە تینوومان ئەبوو دەممان ئەخستە کانییە ساردەکەوە قوممان لێ ئەدا، ئای سەدجار قوم!