کابرایەکی دەوڵەمەند ئەکەوێتە سەروسەودا...
لە کتێبی:
            ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
        بەرهەمی:
                عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
        
             1 خولەک
             1584 بینین
        
        
    کابرایەکی دەوڵەمەند ئەکەوێتە سەروسەودای حەج، لەگەڵ کاروان بەڕێ ئەکەون و ئەڕۆن، لوسکەیەکی ئەبێ ئەویش لەگەڵ خۆی ئەبا. ئەگەنە ئەو وڵاتی نەجدە. کابرا هەوەس ئەیگرێ و بەرۆکی لوسکەکەی ئەگرێ! کوڕەش ئەڵێ: نابێ و نەکراوە لەناو ئەم حەشاماتەدا چۆن ئەبێ؟ ئاخر ئێمە بۆ حەج ئەچین! کابرا ئەڵێ: هەتیو تۆ لێرە وا بکەی باقڵێکم لەسەر کێوی عەرەفات دەنگمان دەردێنی!