کابرایەکی کورد عەلەی ناو ئەبێ لەگەڵ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  719 بینین

کابرایەکی کورد، عەلەی ناو ئەبێ، لەگەڵ کابرایەکی گاڵتەچیی شاری، ئەچنە مزگەوت، کابرا بە کوردە ئەڵێ: هەرچی مەلا کردی ئێمەیش ئەوە ئەکەین کە ئەچینە نوێژەوە. کابرای کوردە لەپشت مەلاوە ئەوەستێ و کابرای شاریش لە سەفی دووهەما لەپشت کوردەوە ئەوەستێ. کە ئەچنە سوجدە، کابرای شاری دەست ئەبا گونی عەلە ئەگرێ! عەلەش لای وا ئەبێ نوێژ ئاوایە، ئەویش دەست ئەبا گونی مەلا ئەگرێ! مەلا تۆزێ بە دەنگی بەرز ئەڵێ «سبحانَ رَبی الاعلی» کابرای شاری تۆزێ گونی عەلە ئەگوشێ، عەلەش گونی مەلا ئەگوشێ و مەلا تەنگەتاو ئەبێ و بە قایم و بە جیڕی ئەڵێ: سبحان رَبی الاعلی، عەلەش ئەڵێ: عەلە و مەلەی نەگەرەکە و شێخ کەریمە تا گونم بەرنەدەن گونت بەرنادەم!