کابرایەکی پیری کورد دوو سێ کوڕی هەبوو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  681 بینین

کابرایەکی پیری کورد، دوو سێ کوڕی هەبوو، کوڕەکان ڕۆژێک دانیشتبوون قسەیان لە ڕێکخستنی ماڵ و ماڵاتیانەوە ئەکرد و ئەیانوت ئەوە بکەین و ئەوە بکەین، کەرێکی شینیشیان هەبوو، یەکێکیان وتی: کەرە شینیش بفرۆشین بیدەین بە ژنێک بۆ باوکمان! باوکەکەیان لەولاوە لەم قسەیە گوێیەکی قوت کردەوە! لەپاشا قسەکەیان گۆڕی و هەر نەچوونەوە سەری، ئینجا باوکە هەڵیدایە و وتی: ڕۆڵە لابەن قسە لە چییەوە ئەکەن. قسە لە کەرە شینەوە بکەن!