جارێک کابرایەکی کورد لای ڕان ئەبێ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  1042 بینین

جارێک کابرایەکی کورد لای ڕان ئەبێ و مێگەلەی ئەباتە گوێ چەمێک، پەڵەیەک هەرزن دیار ئەبێ، بەناو هەرزنەکەدا ئەیبا بۆ سەر ئاوەکە. کابرای گۆرانی خاوەن هەرزن چاوی لێ ئەبێ، بەڕاکردن دێت و ئەڵێ: برا بەولادا ڕانەکە بەرە، خوا هەڵناگرێ بۆ چی بەناو هەرزەنەکەدا ئەیبەی؟ کوردەش ئەڵێ: گۆرانە گاڵت وە گوێزە!