کابرایەک لەسەر ئیشێکی خراپ گیرابوو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  735 بینین

کابرایەک لەسەر ئیشێکی خراپ گیرابوو، شاکر ئەفەندی حاکمی مونفەرید لێی پرسی: تۆ ئەم ئیشە خراپە و بێمەعنایەت بۆ چی کرد؟ کابرا وتی: قوربان شەیتان پێی کردم. شاکر ئەفەندیش وتی: مردووت مرێ بۆ چی ناڵێی خۆم کردم؟ شەیتان بێزی نەهات سوجدە بۆ ئادەم ببا، ئیستا دێت گەوادی بۆ قنگهەڵپچڕاوێکی وەکوو تۆ ئەکات!