فایەق بێکەس گێڕایەوە وتی مەکتەب لە تەوێڵ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  835 بینین

فایەق بێکەس گێڕایەوە وتی: مەکتەب لە «تەوێڵە» هەبوو، بە مناڵانمان ئەخوێند. ڕۆژێک دوو منداڵ بوو بە شەڕیان. یەکێکیان هاتە لای مودیرەکە شکاتی کرد، وتی: ئەفەنی ئەو کوڕە، گازی گرتووە لە گوێچکەم. ئەفەنی مناڵەکەی تری بانگ کرد و وتی: هەتیو بۆچ گازت لە گوێچکەی ئەم مناڵە گرتووە؟ منداڵەکەش وتی: «ئەفەنی بە خوا من گازم لێ نەگرتووە خۆی گازی لێ گرتووە». ئەفەنیش وتی: «هەتیوە زۆڵە، وس بە. قسەیەک بکە بچێتە ئەقڵەوە، بۆچ مانگایە خۆی گاز لە گوێچکەی خۆی بگرێ؟!».