آە من العشق
لە کتێبی:
دیوانی کانی
بەرهەمی:
عەبدوجەببار ئاغای دۆغرمەچی (1897-1957)
2 خولەک
1068 بینین
گاهـ دەگریێم دەناڵم گەهی،
هیچ لە عیشقت نەبوو قەلبم تەهی
چەند بە ویقاری وەکوو شاهەنشەهی
تابیعە ڕوحم لەبۆ ئەمڕ و نەهی
آه من العشق و حالاتة،عەرەبی
أحرَق قلبي بحراراتة!!عەرەبی
لەم هەموو دنیایە کە بووم بێبەری
کەوتمە سەوداسەری وەک موشتەری
تاریکە ڕێم خوایە بە خۆت ڕەهبەری
عیشق چواندی هەموو سیم و زەڕی
آه من العشق و حالاتة،عەرەبی
أحرَق قلبي بحراراتة!!عەرەبی
خۆشە لە دڵ عیشق و مەحببەت تەمام
عاقیبەتی تاڵە و نەخۆشە بەڵام
تێبگە گەر عارفی پەند و کەلام
خۆت مەکە ڕەنجەڕۆی عیشق بالدوام
آه من العشق و حالاتة،عەرەبی
أحرَق قلبي بحراراتة!!عەرەبی
خەستەمە چاوم لەبۆ چاو و برۆت
قەت نەکوژاوە لە دڵم سۆتەسۆت
بیکەمە قوربانی سەروماڵ لەبۆت
دامە عیشق سەروەت و عەقلم فرۆت
آه من العشق و حالاتة،عەرەبی
أحرَق قلبي بحراراتة!!عەرەبی
ڕۆژێ عەقڵ پێمی گوت: ئەی بێخەبەر
کردووە سەودا گەلەکی دەربەدەر
تەڵخە عیشق لێی بکە سەرفی نەزەر
ڕەنجی دیارە وەکوو ڕۆژ و قەمەر
آه من العشق و حالاتة،عەرەبی
أحرَق قلبي بحراراتة!!عەرەبی
ئەو هەموو ئەشعارە لە دڵ دێتەدەر
زۆر بە غەم و پڕ کەدەر و بێخەبەر
دێتە دەرێ کانیناسناوی ئەدەبی لە زارت گوهەر
لەهبەیی کە لە بۆ تۆ هونەر
آه من العشق و حالاتة،عەرەبی
أحرَق قلبي بحراراتة!!عەرەبی