دوودی دەروونم

لە کتێبی:
دیوانی کانی
بەرهەمی:
عەبدوجەببار ئاغای دۆغرمەچی (1897-1957)
 1 خولەک  1137 بینین
دوودی دەروونم لە سەما بۆ سەحاب
خوێنی سروشکم بووە سەیل و حەباب
کون کونە سینەم هەدەفی گوللەتە
دێ لە دڵم دایما بۆنی کەباب
تاریکە ڕێم خوایە بۆ خۆت ڕەهبەری
لادە قەمەر دەرچێ لەسەر ڕووت نیقاب
تەوقی جنوون ڕوتبە و نیشانمە
خۆم شەهی وەحشی بەڕ و بەحر و سەراب
ئاگرە لەیلا لە سەرم عیشقەکەت
دڵپڕی جۆشە وەکوو کووپی شەراب
چەندی بکەی جەور و جەفا قایلم
چونکە جەفا پیشەتە ناکەم عیتاب!
ڕۆژی جەزا ڕەنگە بەڕائەت بکەی
کانیناسناوی ئەدەبی لە دنیا گەلەکت دی عەزاب!