ساقی وەرە ئیمشۆ کە

لە کتێبی:
دیوانی کانی
بەرهەمی:
عەبدوجەببار ئاغای دۆغرمەچی (1897-1957)
 1 خولەک  1544 بینین
ساقی وەرە ئیمشۆ کە لە بۆم تێکە پیاڵە
بۆ مەززە لە ڕووت کافییە ئەم دانەیی خاڵە
هەرچەندە بە شەرع بادە حەرامیشە وەلێ من
بێ تەقیە دەخۆم حۆری لە دەستی تۆ حەڵاڵە
مەعلوومە کە ئەم حاڵەتە بێ سڕ نییە ئافەت
چاوم ئەگەر دەتبینێ زمانم وەکوو لاڵە
خوێنی دڵمە عەکسی لە ڕووت کردووە ئیزهار
چاوت ئەگەر ئینکاری نەکا شاهیدی حاڵە
چەند خۆشە بکەم دائیمە من وەسفی جەماڵت
زولفت شەوی تاریکە برۆت عەینی هیلالە
دەرناچێ ئەبەد سوورەتی تۆ نەقشە لە دڵدا
مومکین نییە ئەم سوورەتە بڕوا لە خەیاڵا
کانیناسناوی ئەدەبی بەسە ئیتر چییە ئەم عیشق و هەوایە
پیر بووی بە خودا عومری عەزیزت لە زەوالە!