هەرچەندە دەکەم
لە کتێبی:
دیوانی کانی
بەرهەمی:
عەبدوجەببار ئاغای دۆغرمەچی (1897-1957)
1 خولەک
1152 بینین
هەرچەندە دەکەم سەعی لەبەر قەلبی حەزینم
ئومیدی ویساڵم نییە «بێ بەهرەیە ژینم»
جانا وەکوو بردت سەر و ماڵ و دڵ و جانم
ڕەحمێ بکە توخوا کە نەچێ مەزهەب و دینم
بێعارە بکەم بۆی بە هەدەف سینەی سۆزم
بڕژێنێ بە تیری موژەی ئەم زاڵمە خوێنم!
ئەی ئەسمەری شیرین سوخەنم کانیی وەفای تۆ؟
جارێکی بپرسی چییە دەرمانی برینم.
شەو تا بە سەحەر هەر لە فیراقی تۆ ئەناڵم
عالەم هەموو بێزارە لەبەر شین و گرینم!!
ئەمڕۆ کە ئەتۆ ئارەزووی ساقیی کەرمت کرد
خوێنی دڵمە عەکسی لەناو بادە دەبینم!
کانیناسناوی ئەدەبی لەبەر ئەم فیکرە دەکەی بادەپەرەستی
یا نە لە ئەزەلدا کە بە مەی حەل بووە تینم