جانا چییە ئەمشەو
لە کتێبی:
دیوانی کانی
بەرهەمی:
عەبدوجەببار ئاغای دۆغرمەچی (1897-1957)
1 خولەک
1207 بینین
جانا چییە ئەمشەو بە فیدای زولفی خەمت بم
میوانی سەروسینە و لیمۆی مەمت بم
چەن خۆشە بە شەو تا بە سەحەر ئەی گوڵی ڕەعنا
بێ خەوف و خەتەر دەس لە مل و دەم بە دەمت بم
زۆر دڵ بەغەم و پڕ کەدەر خەستەمە ئەمشەو
لێم پرسە وەرە تاوەکوو خاکی قەدەمت بم
مەوسووف بە سوراحی مەیە ئەم گەردەنی سافت
حەیرانی سەر و گەردەن و قەدی عەلەمت بم
وەک ئادەمی لێم بوویتە گەنم دانەی خاڵت
قوربانی خەت و خاڵ و ڕوخی وەک ئیرەمت بم
ساقی وەرە بۆم تێکە هەتا وەختی بەیانی
سەرخۆشی کەف و ساعید و دەست و کەرەمت بم
بۆ ماچی دەمت وەعدەیە فەرموو وەرە کانیناسناوی ئەدەبی
تازوو بە فیدای عەهد و وەفا و لوتفی کەمت بم