بە بۆنەی دروست کردنی ساختمانی قوتابخانەی یەکەمی هەولێرەوە

لە کتێبی:
دیوانی کانی
بەرهەمی:
عەبدوجەببار ئاغای دۆغرمەچی (1897-1957)
 1 خولەک  1070 بینین
لە هەولێر مەدرەسەیێکم گوشابوو
هەموو مەکتەب لە هەژمەت مەنحەنا بوو
لە شکڵی قەسری ئیرەم هاتە مەوجوود
لە بۆیە لایقی مەدح و سەنابوو
لەتیفە مەنزەرەی مەنزووری عالەم
بینایێکی عەجایب دڵ گوشابوو
بە شادی موڵک و میللەت بوو موعەممەر
حەقیقەت زۆر موزەییەن چاکرابوو
دەڵێ بێ نۆ و دەش تەئریخی «کاتی»
لە لاشم هەر وەکوو جەننەتسەرا بوو