مەلایەک کوڕە کوردێکی فێری حساب ئەکرد...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  709 بینین

مەلایەک کوڕە کوردێکی فێری حساب ئەکرد، جەمعی فێر کردبوو، خەریک بوو فێری تەرحی بکات، لێی پرسی وتی: هەر دوو دەستت چەند ئەنگوستی هەیە؟ کوڕەکە وتی: دە ئەنگوست. مامۆستا وتی: ئەگەر چواری نەمێنێ چی ئەبێ؟ کوڕە وتی: جا مامۆستا ئەگەر چوار ئەنگوستم نەمێنێ، خۆ بە جارێ پەکی شەڕە قەڵماسک و بلوێر لێدانم ئەکەوێ!