جارێک مەلایەک فەقێیەکی لەگەڵا ئەبێت...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  756 بینین

جارێک مەلایەک فەقێیەکی لەگەڵا ئەبێت، ئەچنە دیوەخانی غوڵام ڕەزا خانی کولیایی. غوڵام ڕەزا خان پیاوێکی قسەخۆش و ئەدیب بووە، ڕوو ئەکاتە فەقێکە، ئەڵێ: فەقێ! ڕاستە ئەڵێن تۆ ژنی مامۆستاکەت ئەگێیت؟ فەقێکە زۆر شەرمەزار ئەبێ. مەلا خێرا ئەڵێ: بەڵێ قوربان مامۆستای ڕەزایە!