مەلا ئەحمەد حەسەن، مەلای مزگەوتی مەجید...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  623 بینین

مەلا ئەحمەد حەسەن، مەلای مزگەوتی مەجید بەگ لە خانەقا، شەڕیان لەگەڵ کردبوو، لێیان دابوو و سەریان شکاندبوو، مەلا ئەحمەدی هۆرینی چووبوو بۆ لای ئامۆژگاری ئەکرد، پێی وت: برام! تۆ مانگانەیەکت لە لایەن حوکمەتەوە ئەدەنێ،، بۆ خۆت دانیشە بە بێ قڕە بیخۆ، بۆچ ئیشێکی وا ئەکەی سەرت بشکێنن؟! مەلا ئەحمەدیش ئەڵێ: برام حوکمەت مانگانەم ئەداتێ بۆ ئەوە پێشنوێژی بۆ خەڵک بکەم، خۆ بۆ ئەوەم ناداتێ کە لێم بدەن و سەرم بشکێنن!