شێخ ڕەزای تاڵەبانی، سواری ئێسترێک ئەبێ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  1214 بینین

شێخ ڕەزای تاڵەبانی، سواری ئێسترێک ئەبێ ئەچێ بۆ کۆیە. ئەبێ بە میوانی «ئەمیناغا»ی کۆیە، پیاوەکەی ئەمیناگا دێت ئێسترەکەی لێ بگرێ، لەو وەختەدا ئێستر لەقەیەک ئەهاوێژێ، کابرا ئەسڵەمێتەوە. شێخ ڕەزا پێی ئەڵێ: مەترسە ئەمینە! وا ئەمیناغاش ڕاوەستاوە. ئەمیناغا گورج هەڵئەداتێ و ئەڵێ: بەڵێ ئەگەر بیشی گێیت ڕەزایە.