کابرایەکی کورد بوو بە میوانی ماڵێک...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  826 بینین

کابرایەکی کورد بوو بە میوانی ماڵێک، سەیری کرد داری بنمیچی ژوورەکە هەموو چرکەچرکیانە. کابرا بە خانەخوێکەی وت: ئەم دارانە چاک کەنەوە نەوەک شتێک بقەومێ؟ کابرا وتی: هیچ نییە ئەوە زیکر و فیکری خوا ئەکەن! ئەویش وتی: ئاخرئەترسم دڵیان لای خۆیان نەمێنێ وبکەونە سوجدە بردن!