کابرایەک بە ڕووتی چووە ژووری حەمامێکەوە...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
811 بینین
کابرایەک بە ڕووتی چووە ژووری حەمامێکەوە، کابرایەکی تر لەوێ بوو، کە چاوی بەم کەوت هەر دوو چاوی نووقاند. پێی وت: ئەوە لە کەیەوە کوێر بوویت؟ ئەویش وتی: لەو وەختەوە کە خوا حەیای لە تۆ داماڵی.