کابرایەک چوو بۆ کاروان، منداڵێکی بچکۆڵەی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  719 بینین

کابرایەک چوو بۆ کاروان، منداڵێکی بچکۆڵەی هەبوو لە بێشکەدا بوو، لە دوای پێنج ساڵ هاتەوە تەماشای کرد چوار منداڵی لە گوێ ئاگردان دانیشتوون! لە ژنەکەی پرسی ئەم منداڵانە چین؟ ژنە وتی: ئەوەیان خۆت لێرە بووی گەورە بوو، ئەوەشیان کە تۆ ڕۆیشتی لە زگما بوو، ئەو دانەشیان خەوم بە تۆوە پێوە دیبوو! کابرا وتی: ئەوە سێ، ئەی چوارەمینیان چییە؟ ژنە وتی: مێردەکە، ئەو سێ کوڕەت بمرێ ئەگەر لەوەیان بپرسی، چونکە بچکۆلەکەی گوێ ئاگردانە، نە تۆ ئەو بدوێنە، نە ئەویش تۆ بدوێنێ!