خێڵێک لە تاریەر خستبوویان، کابرایەکی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  790 بینین

خێڵێک لە «تاریەر» خستبوویان، کابرایەکی کورد ماڵی لە ژوور هەموو ماڵەکانەوە بوو، شەو هاتبووە خوارەوە لە ماڵی کابرایەکی ترا نوستبوو لە باخەڵی ژنێکا، کابرا و ژنە تا پاش هەتاو کەوتن بە ئاگا نەهاتبوون. کابرا، کە هەڵئەستێ تەماشا ئەکا هەموو هاوماڵەکان چاویان لێیە کە لە باخەڵی ئەم ژنە دێتە دەرەوە، ئینجا هیچی پێ نەمابوو ئەیوت: دەک خوا بیبڕی هەواری لێژ، پیاو ئێوارە لە ماڵی خۆیا ئەخەوێ، کەچی بەیانی لە ماڵی هاوسێ خەوەری ئەبێتەوە!