شێخ بابە عەلی تەکیەیی لەبەر هەیوانی...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
1546 بینین
شێخ بابە عەلی تەکیەیی لە بەرهەیوانی مزگەوتەکەی خۆیا دائەنیشێ، فەقێیەکی خەڵکی ئەو کێوە لەوێ ئەخوێنێ. فەقێ ئەچێ بۆ دەستنوێژ، بە بەردەمی شێخا ئەڕوا ئەڵێ: سەلام عەلەیکم. ئەگەڕێتەوە ئەڵێ: سەلام عەلەیکم. خێراخێرا بۆ لایەک ئەچێ و ئەگەڕێتەوە بە سەلام عەلەیکم بابە عەلی وەڕس ئەکا! ئیتر ئەگاتە جەرگی جارێکیان هەڵئەسێتەوە سەر ئەژنۆ و لێی زیت ئەبێتەوە ئەڵێ: ئەرێ برا! هیچ وەکوو بزانی من سەلاملغی تۆم لێرە دانیشتووم! بۆ وازم لێ نایەنی؟