کابرایەکی کورد کوڕێکی هەبوو بە زووخاوی...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
1473 بینین
کابرایەکی کورد کوڕێکی هەبوو بە زووخاوی جەرگ و بە هەزار کوێرەوەری کوڕەکەی گەورە کرد، لە پاشا کوڕە لەگەڵ باوکەکەیا چاک دەرنەچوو، جا باوکەکەی ئەیوت: تا منداڵ بوو لێم بار بوو، کە گەورە بوو لێم هار بوو.!