شیفتەم بۆ سەنەمی، ماهڕوخێ، سیم تەنێ
لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
2 خولەک
1013 بینین
شیفتەم بۆ سەنەمی، ماهڕوخێ، سیم تەنێ
حۆریی لالەعوزارێ، پەریی خۆش سوخەنێ
زوڵفی بۆ حەبسی دڵم، شاری «سیبرە» بەمەسەل
کە بەقانوونی مەسیحی، دز و عاسیی دەبەنێ
نێرگسە چاوی؛ بەڵا نێرگسی شەهلایە، چ تەرح
لە نمی ژاڵە ببێتە فەڕ و زیبی چەمەنێ
لەبی وەک خونچە و چیهرەی بە میسالی گوڵی گەش
گوڵ دەبارێ لە دەمی، خونچە: ئەگەر پێدەکەنێ
گوڵبونە قەددی؛ بەڵام گوڵبونی شەبنم زەدەیەک
باغەبان بۆ تەمەعی خونچە، چ دەستی نەکەنێ
سینە وەک ڕەوزە، چ ڕەوزە، کە بەوەعدەی خالق
لە جەزای تاقەتی مەقبوولی، گرامی دەچنێ
نافە؛ وەک نافە، کە لە ئێرانەوە چاک
نوکهەتی موشکی بکەن، ئاهووی دەشتی خوتەنێ
مەمکی وا تورتە، وەکو جووتە هەناری نەورەس
دەپەڕن؛ گەر لەپڕا دەستی بەقایم بدەنێ
چ بڵێم! چەفتەیی ڕەنگینی لە نێو ڕانی سپی
وەک پەڕی لالەیی حەمرایە، لەسەر نەستەرەنێ
یا لە حەککاکی ئەزەل، نەقشە لە عینوانی تەلیسم
سورەتی نوقتە و لایێ، لە عەقیقی یەمەنێ
چ دەبێ جارێ ئەگەر کیـ......دەقی نائاشکرا ئەدەبناسناوی ئەدەبی تەرزی مەکووک
لوولەیی پۆ، لەمیان ڕایەڵی چوفتی بتەنێ