گەر غوڕەیی شەووالە، وە گەر ماهی سیامە

لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
 1 خولەک  1027 بینین
گەر غوڕەیی شەووالە، وە گەر ماهی سیامە
هەنگامی نیشات و تەرەبی عارف و عامە
ئەو زوهدی بەئیجباری؛ کە عادەت بوو لەمەوپێش
مەنسووخە ئەوێستاکە، هەموو گەردشی جامە
واعیز؛ کە دوێنێ بەڕیا مونکیری مەی بوو
ئەوڕۆکە بەسەرخۆشیی دەڵێ: تۆبە حەرامە
خەرقێکی کە دوێنێکە، بەزاهید بوو لە میحراب
ئەوڕۆکە لە مەیخانە، لە ڕەهنی مەیی، وامە
ئەو یاری دڵازارە، بەدڵ لێمە بڕا بوو
ئەم ساتە، وەکو تالعی سەعدم بەمەرامە
ساقی! وەرە دەی تێکە، سوراحی بدە ساغەر
کەم هەڵدەکەوێ عیشرەتی وا، فورسەتە، نامە
دەربەستە لە ئەغیار و مەیی و جام و لەبی یار
بێ مووی دەماغێ، لەسەفی ئەهلی عەمامە
ساغەر بەکەف و بەخت قەرین، یار بەرابەر
چەشمی بەدی لێ دوور بێ، چە عەیشێکی تەمامە
ئەلحەق ئەدەبناسناوی ئەدەبی ئەوڕۆکە، بەئیقباڵ و سەعادەت
یەکبارە هەموو گەردشی چەرخم بەمەرامە