دڵبەری غارەتگەری دینم لەگەڵ ئیمانمە
لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
2 خولەک
1148 بینین
دڵبەری غارەتگەری دینم لەگەڵ ئیمانمە
باوجوودی غارەتی دینم دەگەڵ ئیمانمە
ڕازمە، هەمڕازمە، هەمڕازەکەی دەمسازمە
دینمە، ئایینمە، جانی منە، جانانمە
عەیشمە، ئازارمە، هەم خەممە، هەم خەمخوارمە
یارمە، دڵدارمە، هەم دەرد و هەم دەرمانمە
دڵبەری، سیمینبەری، جانپەروەری، جادووگەرە
لوعبەتی، پڕ حیلەتی، بێ عەهد و بێ پەیمانمە
تالعی شێواومی خستۆتە ژێر عارەقچنی
پێم دەسەلمێنێ و دەڵێ: گێسووی عەتر ئەفشانمە
دوو کەمانی ئابنووسی داوەتە دوو تورکی مەست
سوێند دەخوا: دوویان برۆ و دوو نەرگسی فەتتانمە
نێزەیی سەربازی کێشاوە، دەڵێ غەمزەی منن
تیری تیرەندازی هێناوە، دەڵێ موژگانمە
باخەکەی شەددادی زاهیر کرد، دەڵێ سینەی منە
دۆزەخ و نیرانی رۆناوە، دەڵێ هیجرانمە
موعجیزەی مووسای لە ناو دوو ئەژدەهادا جیلوەدا
پێم دەڵێ:یەک میهری ڕوو و یەک زوڵفی وەک سوعبانمە
حەزرەتی خدرە، لەسەر چەشمەی حەیاتی دا و دەڵێ
خاڵی زومردینمە زیبی؛ خونچەیی خەندانمە
نافەیی ئاهووی خەتایی ناوەتە ژێر پیرەهەن
ئەو عەجەب سوێندیش دەخوا: بۆی نافی نافەسانمە
من دەڵێم: گوفتارەکەت بۆ هێندە شیرینە، دەڵێ:
شەککەری نوتقم، نەتیجەی دوو لەبی قەندانمە
هەر شەوە تا سوبحدەم شەمعی شەبوستانی ئەدەبناسناوی ئەدەبی
سوبحدەم تاکو شەوێ، سەرووی سەهی بوستانمە