دڵڕوبایی مونحەسیر ئەمشەو بەخاڵی نوسرەتە

لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
 1 خولەک  1047 بینین
دڵڕوبایی مونحەسیر ئەمشەو بەخاڵی نوسرەتە
نووری بەزمی مەیگوساری، چاوی کاڵی نوسرەتە
تێکشکێنن ساغەر و مینا، وەکو زوڵفی بتان
بادەیی پڕ نەشئە؛ ماچی لێوی ئاڵی نوسرەتە
بەرنە دەر شەمع و چرا، بۆچی بسووتێن وەک ئەمن
ئافتابی شوعلەوەر، نووری جەماڵی نوسرەتە
موتریب و ڕەققاس و چەنگی، با نەیەن بەو بەزمەدا
موتریب و چەنگی؛ دوو زوڵفی، پایماڵی نوسرەتە
بێ سەبەب ئاوا نەبوو؛ ئەوشۆ هیلالی یەکشەوە
بەدری کامیل؛ قورسی چیهرەی بێ زەواڵی نوسرەتە
نامەوێ لەو بەزمەدا بن؛ شەهد و شەککەر، بۆ مەزە
شەککەری شیرین؛ عیتابی ترش و تاڵی نوسرەتە
دڵبەرن ئینسافەن ئەو ئەشعاری تۆ؛ ئەمما ئەدەبناسناوی ئەدەبی
دڵڕوبایی مونحەسیر، ئەمشەو بەخاڵی نوسرەتە