جانا وەرە تا جانی عەزیزت بەفیداکەم

لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
 1 خولەک  1154 بینین
جانا وەرە تا جانی عەزیزت بەفیداکەم
جارێکی! ئەدا و سەد کەڕەتیشت بەقەزاکەم
لایێ کەششی غەمزەتە، لایێ یۆرشی مووت
لەو نێوە داماوم، ئەمن ڕوو لە چ لاکەم!
تا مەحرەمی هەر چین و خەمی توڕەیی تۆ بم
پێوەم قەدەرێ هەمنەفەسی بادی سەبا کەم
ڕەنجووریی من، دووریی گوڵ قەندی لەبی تۆن
بێهوودەیە خۆم ڕەنجە بەحەبب و بەدەواکەم
فەرمووتە لە پاش مردنی من، دێیە مەزارم
مردم بەخودا، هێندە بۆ ئەو وەعدە دوعاکەم
خەیمەی دڵی مە، تەنگە بەلەشکرگەهی عیشقت
پێوەم کە فەراخور بەسوپەه، بارە بیناکەم
هەر نامە سیاهـ جەننەتییە، گەر وەکو زوڵفت
چاتر کە بەعەمدەن ئەمنیش نامە سیاکەم
مەعلوومە کە تەئسیری نییە، ناڵە لە لای تۆ
چبکەم! چ بڵێم! بۆچی فەغان! بۆچی هەراکەم؟
مەعشووقە لە لا، جام بەلەب، مەنزڵی خەڵوەت
چیدی هەیە دنیا! کە تەمەننا لە خوداکەم؟
شەرتی ئەدەبناسناوی ئەدەبیە، جانی فیدای ئەو کەفی پاکا
بتوانم ئەگەر لەوسەری گێسووتی ڕەهاکەم