یاری مە، بۆ حەسرەتی مە، مووی لە ڕووی کردە نیقاب
لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
2 خولەک
1303 بینین
یاری مە، بۆ حەسرەتی مە، مووی لە ڕووی کردە نیقاب
بێخەبەر ئەمما کە: سایە؛ بوو بەزیبی ئافتاب
هەر فریشتە تەلعەتێک، فەخری بەنووری خیلقەتە
هات و ڕووی تۆی دی؛ دەڵێ يا لَيتَني كُنتُ ترابعەرەبی
لەودەمەی عەتری سەری گێسووی تۆ هاتە مەشام
کێیە مننەت هەڵگرێ! ئیدی لە عەنبەر، یا گوڵاب؟
کۆمەڵێ خاڵن وەدەرکەوتن لە تەختی سینەدا
یا نومایان عیقدی پەروینن لە شوعلەی ماهتاب!
مێش ئەگەر جارێ بنیشێ لەو لەبی وەک قەندی تۆ
تا بەڕۆژی مردنی؛ هەر شەککەر ئالوودە لوعاب
ئەی عەجەب حوققەی دەهەنت و ئەو ددانی گەوهەرین
چۆن لە ناو نوقتێکە پەنهان، سی و دوو دوڕی خوشاب!
کەوتە دامی زوڵفی قوللاب، ئەو دڵەی ئازادی من
..............................................................................دەقی نائاشکرا
غافڵن ئەوڕۆ لە خوێنی کوشتەیی هیجرانی خۆت
دامەنت دەگرن بڵا پاکی، بەڕۆژی ئیحتیساب
بۆ سەر ئەو چاهی زەقەن، زوڵفی زەغەن بوو، رەهبەرم
ئاخری چاهە؛ کەسێکی رەهبەری ڕێی بێ غوراب
بۆ نیشانی بەزمی مەستانت، لە دووریی تۆ ئەدەبناسناوی ئەدەبی
چەنگە: سینەی، تار: ناڵەی، زارە دەنگی، وەک روباب