ئەی دەهەن خونچەی شەکەر لەب، چەندەتم کێشا جەفا

لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
 1 خولەک  1493 بینین
ئەی دەهەن خونچەی شەکەر لەب، چەندەتم کێشا جەفا
بەو هەموو ڕەنج و جەفایەش، لێم نەدیوی جوز سەفا
بێ وەفایی حەققە، ڕەسمی گوڵعوزارانە، بەڵان
نەک دەگەڵ یاری وەکو من، ساحێبی میهر و وەفا
باری جەورت من دەکێشم؛ سەیری گوڵ: خەڵکی دەکا
دەردی هیجرت من دەبینم؛ سەیری: بۆ کێیە شەفا!
نامەوێ دایم لە سەیری گوڵشەنت سێراب بم
جار بەجار ماچێ لە کونجی لێوی خونچەت قَد كَفاعەرەبی
لەو گلەیییانەم مەڕەنجە، ڕۆحەکەی شیرینی من
من هەر ئەو بەندەم، سەراسەر تۆ جەفاکەی یا وەفا
یا ڕەب! ئەو کەس باعیسی دووریی من و تۆ بوو لەیەک
بێ نەسیبی کەی لە مەحشەردا، لە حەشری موستەفا
ئیقتیفا دەکرێ بەتەرزی شیعری شیرینت ئەدەبناسناوی ئەدەبی
گەر موداوابێ بەئیعجازی مەسیحا ئیقتیفا