ئەگەر تووبایە وەک تۆ، جەننەت ئارا

لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
 1 خولەک  1443 بینین
ئەگەر تووبایە وەک تۆ، جەننەت ئارا
لە شێوەی قامەتی تۆیە؛ نیگارا
چە سیحرێکە! بەدوو زوڵفی چەلیپات
کە مەقبووڵی؛ بەئیسلام و نەسارا
لە دڵدا: ئاتەشێکی عالەم ئەفرۆز
لە دیدە: گوڵشەنێکی عالەم ئارا
هەتا دوورم؛ دەڵێم دەتگرمە باوەش
کە دێمە ڕووبەڕووی تۆ؛ نیمە: یارا
نەهانیی بوو لە دڵدا سۆزی عیشقت
لە دوودی سەرمەوە بوو ئاشکارا
بەدیدارت؛ ئەگەر تارێ لە زوڵفت
بەموڵکی «کەی» بدەم، یا تەختی «دارا»
بەخوێنی من؛ ئەگەر سەرخۆش دەبی تۆ
وەکو جامی سوبوحت بێ گەوارا
لە جەوری تۆ، دڵم نەشکاوە، قەت من
عەجەب لەو شیشەیەی نەشکا، بەخارا
دەڵێم: جانا، مودارایەک، دەفەرموێت
دەگەڵ عاشق، ئەگەر بووبێ مودارا
ئەدەبناسناوی ئەدەبی؛ بەو غایەتی تۆ پای بەندی
بەفریادت بگا شاهی بوخارا