لە ئاسمانی سەربەرزییا هەزاران

لە کتێبی:
گوڵاڵە سوورە
بەرهەمی:
کامەران موکری (1929-1986)
 1 خولەک  1059 بینین
لە ئاسمانی سەربەرزییا هەزاران
بوون بە هەور خوێنی خۆیان ئەباران
لە سەرکەژی ڕزگارییا کوڕی شەنگ
چنگی گیرکرد لە گەردنی شەوەزەنگ
لەوێدا بوو بە دەستی خۆی، خۆی سووتان
لەبەر تۆ بوو، بوو بە «ڕۆژی» کوردستان