لە لای من عەشق و دڵداری چیایە

لە کتێبی:
گوڵاڵە سوورە
بەرهەمی:
کامەران موکری (1929-1986)
 1 خولەک  891 بینین
لە لای من عەشق و دڵداری چیایە
لە دوور سەد دیمەنی شیرینی تیایە
بەڵام کاتێ کە دڵ کەوتە نزیکی
ئەبینێ دەرد و ئەندێشە و سزایە