بەدخوا خۆش نەبێ پێت

لە کتێبی:
دیوانی ئەسیری
بەرهەمی:
ئەسیری (1895-1962)
 1 خولەک  547 بینین
چبوو ڕۆییت ئەلەم چاخی جوانی
کە بۆتە داغی دڵ بۆ پیری فانی
بەتەنها هەر نەسووتاوە دڵی پیر
جگەر خوێنە هەزارانی عەیانی
لە دنیایی دەنی زۆر تەنگەدڵ بووی
لە بۆیە بۆ بەهەشتت کۆچ ڕانی
ئومێدم وایە بەدخوا خۆش نەبێ پێت
ئەمەیش ڕۆژێکە یا دوو لێرە مانی
نیزامی قودرەتی ئیجاب و سەلبە
هەموو چشتێ پەیابوون و نەمانی
هەموو مەحکومی ئیعدامی ئیلاهین
بەڵایێکە کەوا بوو زندەگانی
کە عەبدولقادری سەید ژنەوتی
لە هاتف ناوی دێ تەکبیری هانی
ئەسیریناسناوی ئەدەبی بۆی بڵێ غەفەرەهوڵڵا
لە تەئریخی ئەمەندە ناو نیشانی