شوورایی
لە کتێبی:
دیوانی ئەسیری
بەرهەمی:
ئەسیری (1895-1962)
1 خولەک
748 بینین
خەیاڵی گەورەیێکی سەربەخۆ هەرگیز مەکە، کوردی
ڕەعییەی گەورەیی وا بێ، دەسا ئەمجارەکە مردی
خەلیفە و پادشاهی و سەڵتەنەت ڕێگیری زانین بوون
وتەی خوا أمرهم شوريعەرەبی ئەوا ڕووخاندی وو بردی
نەوە و زۆر بایی، گەر پێویستی شەرع و دینی ئەحمەد بێ
موەففەق بۆ نەبوو ڕۆڵەی نەبی، بیرت بێ گەر وردی
سەرۆکی حەققی مەشرووعی دیاری کەس نییە ئەمڕۆ
مەگەر ئەو زاتە مەقبوولە، بەگەورە خەڵک و خوا کردی
هەموو چاخێ مەکە کاری فەڕ و ئاسوودەگی بۆ خۆت
سەر و ماڵت فیدای ڕێی میللەتت کە، ڕۆڵە گەر مەردی
مەکە کەچ گەردنت بۆ هیچ کەسێ، گەر بێ و شەهەنشا بێ
ئەگەر بیرت بڵند بوو، بۆ کەست خەمخوار و هەم دەردی
ئیدارەی میللەتت ئەوجا دەبێ بکرێ بەشوورایی
ئەگەر دینەن نەبێ جایز، ئەسیریناسناوی ئەدەبی بۆ عومەر کردی؟