زوانی ئادەم

لە کتێبی:
دیوانی ئەسیری
بەرهەمی:
ئەسیری (1895-1962)
 2 خولەک  572 بینین
بەکوردی بوو زوانی ئادەمی باپیرە گەورەی تۆ
هیمالایا بوو جێگەی دەشتی هیندستان و قۆڵۆمبۆ
جریوەی کوردی زۆرە گەر بپشکنی وتەی هیندی
لەبەر داگیری بێگانە وتەی تازی وو فارس گۆ
بپشکنی زوانی هەرچی ئادەمزاد هەیە ڕۆڵە
ئەدۆزی و خڕ ئەکەی چەن سەدهەزاری بێژی گفتەی تۆ
وتەی گۆڕاوە چەم شێتە ئەوەی جەمشیدی پێ ئێژن
نەمرد، نەمروودە هەردووکیان حوکمدارانی خزمی خۆ
بەلووش و کورد و ئەفغان و، ئێران و ئەرمەنی یەک بوون
بەڵخ بوو پایتەختی شاهی شاهانی قەدیمەی تۆ
سەراسەر هیندی وو خوارەزمی وو سوغدی و خوراسانی
ئەمانە ئامۆزاتن تازەکە خزمایەتی سەر نۆ
لە دایک و باوکی ئەفغانی، لەسینە بوو عەلی دەرکەوت
غەزالیکەس سوغدییە ڕۆڵە، ئەمانەن فەیلەسووفی تۆ
هەموو ئەسڵاو و یۆنە و جەرمەن و لاتینییە ئاری
لە ئەوروپا مەغۆلی سێن، فینۆ و بولغار و هەنغارۆ
ئەوەی سوریانە سەنسکریتە ئاریا، یانە خۆ ئاری
هەموو کوردن لە هەردەورێ بووە ناوێکی باوەی تۆ
ئەگەر ئارامی و کووسی، ئەگەر کرمانج و گورد و کورد
هەموو یەک تایەفەن ڕۆڵە، دەڵێ تەئریخی باوەی تۆ
لە شاری سۆزەوە بۆ سەر فورات و دیجلە وو کاروون
لەوێ ئارامیان گرتن ئەسیریناسناوی ئەدەبی خزمی کوردی تۆ