ستایشی پێغەمبەر

لە کتێبی:
دیوانی ئەسیری
بەرهەمی:
ئەسیری (1895-1962)
 1 خولەک  1084 بینین
یەزدان لە ئەزەلدا هەبوو وەک خەزنەیێ گومبوو
ویستی کە دیاری بێ، ئیرادەی بەخەلق بوو
نەوعی بەشەری، خوا، مەدەنی خەلق و پەیاکرد
قورئانی بەدەستووری عەمەل بوون ڕەواکرد
ویستی کە موبەلیغێکی شایستە لە خۆیان
بۆ ڕوحی موحەممەد، دەستەگوڵی ڕەحمەت و ڕەحمان
چونکە لە بەشەر لایق و پاکیزە هەر ئەو بوو
بۆیە لە خوای گەورەوە ئەو نائل بە بەشەر بوو
دەرکەوت سەبەبی حیکمەتی خوا ناردنی ڕەهبەر
بۆچی بوو موحەممەد لە بەشەر بوو بەپەیامبەر