ژەپۆن
لە کتێبی:
دیوانی ئەسیری
بەرهەمی:
ئەسیری (1895-1962)
1 خولەک
863 بینین
پڕ دڵم دەردە برا دەردێکی چۆن
داڕزاوە دڵ سەرم کاسە لە بۆن
ڕۆڵە ئەم داماوییەم بۆ خۆم نییە
ماتەم و ڕەنجم لەبەر دواڕۆژی تۆن
سەیری ژەپۆن کە چلۆن سەرکەوتوون
دوێنێ هەستاون لە خەو ئەمڕۆ لە کۆن
کارگەری هێندە زیادی کرد لە وان
ڕووسەکان ئەمڕۆ لە بۆیان سەرفرۆن
کەشتیی سەرپۆشراوی ئاسنین
وەک نەهەنگی ژێری دەریا پێی دەڕۆن
وا لەسەر دەریایی داگرشوێن بەرز ئەبن
دەفڕن و پەرواز ئەکەن هەر وەک هەڵۆن
کەشتیی پۆڵای زرێداری زەلام
چەن نهۆمە، وەک قەڵا کرداری خۆن
کان یان هیچی لە ژێر خاکا نەما
گشتیان دەرخست و دەفرۆشن بەتۆن
کردەیی کاری ئەوانە پڕ جیهان
کەلپەل و بەللوورییات و ڕۆنی بۆن
بەم هەموو سەرکەوتنە و کار و بەرە
دینیان ئێستاکە هەروا دینی کۆن
هۆگری یەک بوون و بۆیە چوونە ژوور
هیچ نەیانگوت من هەم و ئەو بێ چڵۆن
بیری قەیرە و پیری تۆ کەڵکی نییە
لاوی من نیشتمان و گەل چاونۆڕی تۆن
قەیرەیە گەرچی ئەسیریناسناوی ئەدەبی ساوە بوو
خۆش خوانت بوو لە شاهۆ وو لهۆن