کفنمە ئەم مێزەرە

لە کتێبی:
دیوانی ئەسیری
بەرهەمی:
ئەسیری (1895-1962)
 1 خولەک  582 بینین
سەبر و ئارامم نەماوە، تەنگ و تاریکە دڵم
ئەم لەشەم پووکە وەکو، کا سووکە مەڕوانە زلم
بیری خاک و گەل، کەس و کۆمەڵ وەها کەوتۆتە سەر
ڕاستیی باوەڕ بکە ئامادەیی شیرە ملم
هەر کە بیستم ئەو سەرۆکانە بەناهەق بوون شەهید
تووشی ڕۆماتیزمە بووم ئەی ڕۆڵە ئێستا وا شەلم
کفنمە ئەم مێزەرەی وەک لنگەدەستاڕە و زلە
پەتمە بۆ هەڵواسرانم هەرکە مردم، کەلپەلم
خۆم بەزیندوو ڕۆح لەبەر نازانم ئەی لاوی عەزیز
وا دەزانم بۆ تۆ کوژراوم لە ڕێگەت پەل پەلم
گەر بەئاگر بمسوتێنن کوردم و کوردم دەوێ
کوشتیی خاکی پاکمم، قوربانی خزمانی گەلم
ئەی ئەسیریناسناوی ئەدەبی خاکی پاکت پێت دەڵێ خوێنت بڕێژ
دا ببێتە لالە وو ڕەعنا وو نەسرین و گوڵم