خودا ڕەحمێ بە حاڵم یار ئەوا بردی بە دڵمایی

لە کتێبی:
دیوانی سافی هیرانی
بەرهەمی:
سافی هیرانی (1873-1942)
 1 خولەک  1491 بینین
خودا ڕەحمێ بە حاڵم یار ئەوا بردی بە دڵمایی
لە سەر هۆش و لە تەن تاقەت، لە دڵ سەبر و شەکیبایی
لە لایێ ئارەزووی وەسڵ و لە لایێ دڵشکستی یار
گوریس ناگا بە یەک لا چۆن ئەگا گەر بێ بە دوولایی
نە لەو جێگەی غەریبیم دێ تەسەلا و نە وەتەن ئارام
چ چارەی دیکە شک نابەم بە غەیری شێت و شەیدایی
کە هەرچیەکم بەسەرهات لەو وەفای دڵ بوو جەفایی یار
لە بەینی هەردوو لاوە خوێنەکەم وا چوو بە خۆڕایی
دەزانی بۆچی گۆشەی بێکەسیم گرتووە لەدووری یار
خەیاڵی ئەو ڕەفیقەی بوو دڵی ڕیسوا لە تەنهایی
ئەلا ئەی دۆستانم داستانی دڵ تەواو نابێ
مەگەر ڕۆژی جەزا بێتن لە خزمەت شاهی مەولایی
هەوایی لەیلەکەی بێمەیلەیە دڵ والەیە سافیناسناوی ئەدەبی
سیاخانەی دەروونە شۆڕشی مەجنوونی سەحرایی