بە ئەبرۆت کوژاوم دڵم پڕ زوخاوە
لە کتێبی:
دیوانی سافی هیرانی
بەرهەمی:
سافی هیرانی (1873-1942)
1 خولەک
1796 بینین
بە ئەبرۆت کوژاوم دڵم پڕ زوخاوە
برینی دەروونم دووبارە کولاوە
بەو دوو چاوە دڵ کوژاوە
یار بە قەتڵم ئەمری داوە
لە دامێنی زولفت چ نوورێک عەیانە
لە ئاخیری شەودا سفیدەی بەیانە
ئەو بەیانە چەندە جوانە
کوشتمت بەو پەرچەمانە
کە دەورەی لە ڕوودا بە دوو زولفی خاوە
سەما هەوری داگرت و ڕۆژ کەوتە ناوە
لە دوو لاوە لوول و خاوە
مارە دەورەی گەنجی داوە
لە عەشقت دوو چاوم هەموو دەم بە گریان
لە تاوت هەناوم هەموو بویتە بوریان
دیدە گریان، سینە بوریان
عاشقی تۆمە بە قوربان
سیوەیل دای لە کوڵمەی لەگەڵ لێو و زاری
بە سور و سپی خونچەیی نەوبەهاری
لەو عوزاری گوڵ دەباری
چەند شیرینە لێو و زاری
کە چاوی خوماری بزاوت ئەو بەنازە
بە جارێ برین هەڵوەشان بوونە تازە
دیدە بازە چەند بەنازە
بمکوژە گەردنت ئازە
کە وا خانەوێرانە سافیناسناوی ئەدەبی لە دونیا
لە تاوی گوڵی ڕووت بووە شێت و شەیدا
شێت و شەیدا کەوتە دونیا
ڕەحمی پێکە سا لە ڕێی خوا