وەرنە تەماشا دۆست و ئەحیبان

لە کتێبی:
دیوانی سافی هیرانی
بەرهەمی:
سافی هیرانی (1873-1942)
 1 خولەک  1826 بینین
وەرنە تەماشا دۆست و ئەحیبان
ئەو بێ ڕەحمییەی دیم لە موحیبان
خەبەری دەردم چەند دا تەبیبان
دەرمانیان نەکرد زامی غەریبان
بولبول کە دائیم بە شین و زارە
حەقیە، کە خونچەی لە دەست ئەغیارە
ئەو گول هەموو دەم هەر لەلای خارە
بۆ شەرم ناکا لە عەندەلیبان؟
بۆیێ لە لای یار من هاوارم کرد
ڕازی دڵی خۆم پاک ئیزهارم کرد
دەردەکەی پەنهان عەرزی یارم کرد
چونکی ون نابێ دەرد لە تەبیبان
خوایە شادی بێ، بەس بی غەمگینی
بۆ دڵی موشتاق هەر تۆ موعینی
یاڕەب ئەو جارەش بیکەی، بیبینی
چاوی موحیبان، ڕوویی حەبیبان
قوربان با بەس بی ئەوقاتی فەسڵت
لە ڕێگەی خودا بۆ کانی ئەسڵت
ئەی شاهی خووبان لە خوانی وەسڵت
تاکەی هەر من بم لە بێنەسیبان؟
ئەی دڵ لەم شۆرە قەت نابووی شەیدا
گەر مەیلت کردبا وەلایی بەغدا
سافیناسناوی ئەدەبیش وەک «حافز» کەی دەبوو ڕیسوا
ئەگەر گوێی دابا پەندی ئەدیبان