جانا لە فیراقی تۆ پەشێواوە دڵی من

لە کتێبی:
دیوانی سافی هیرانی
بەرهەمی:
سافی هیرانی (1873-1942)
 2 خولەک  2313 بینین
جانا لە فیراقی تۆ پەشێواوە دڵی من
پەروانەیی شەمعی تووە سووتاوە دڵی من
سەرتابەقەدەم غەرقەیی خوێناوە دڵی من
وەحشی سیفەتە بەستەیی نێو داوە دڵی من
دڵ ئەلبیسەیی خوێنی هەموو دەم کە لەبەردا
دەیزانی فەلەک کینەیی وی ماوە لەسەردا
چەن عاشقی کوشتوونە وو خوێنی بە هەدەردا
لەم تالیعە بەرگەشتەیە چۆن ماوە دڵی من
دایم کە لە دەست جەوری زەمانە بە جەفایە
پەیوەستە بە جەور و ئەلەم و دەرد و بەڵایە
بۆ عاشقی بێچارەیە ئەو عادەتە وایە
بۆیێ کە لە گۆشەی غەمە داماوە دڵی من
تابووری بەڵا وا لە دوو لا هاتووە یاران
بۆ قەتلی سەری عاشق و مسکێن و هەژاران
مەعلوومە کە دەرناچێ لەبەر تیری سواران
سەد دەفعە لە ئەم قازووخەیان داوە دڵی من
سەرقافیلەچی دەستی منت دامەنە قوربان
ماژۆ بە عەجەل مەحمەلی لەیلا بە هەموو ئان
مەجنوون سیفەتان ماوون و لەم ڕێگە پەرێشان
بێچارە لە یارانی بەجێ ماوە دڵی من
دایم لە هەوایی تۆ گەلێ حالی پەشێوە
هەردەم لە جەفایی تۆ ئەوا کەوتووە جێوە
ئەم قوربەسەرە ڕووحی گەیشتە سەری لێوە
دەرمانی بکە تاکوو نەفەوتاوە دڵی من
ئەی بادی سەبا قاسیدی جانانی ڕوحئەفزا
نامەی غەم و دەرد و ئەلەمم بۆ بەرە بەغدا
تا چەند لە ئەو میحنەتەدا بێ سەگی دەرگا
موددێکە وەکوو سافیناسناوی ئەدەبی کە شێواوە دڵی من