بازی دووری وا بە تیری غەم دڵی کردم نەزار

لە کتێبی:
دیوانی سافی هیرانی
بەرهەمی:
سافی هیرانی (1873-1942)
 1 خولەک  1981 بینین
بازی دووری وا بە تیری غەم دڵی کردم نەزار
قەت موعینێکم نییە عەرزم بباتە کۆیی یار
دەردی دووری بەو تەبیبانە عیلاجی ناکرێ
زامی تەقدیری ئەزەل با داروویی لوقمان چ کار
ئاوری هیجران لە سینەمدا بێ کفنم بۆ چییە؟
خۆی لەبەر ئەو ناڵە ناگرێ سەنگی تابووت و مەزار
ئەی ڕەفیقان عیللەتی دووریمە دەستم لێ مەدەن
قەت شیفای نایە برینم تا نەگاتە دەستی یار
تەوقی عەشقی ویم لە گەردندا، نەجاتیم بۆ نییە
کۆششی بێفایدەیە یادی خەلاسی و ڕستگار
من گەدایی کۆی یارم پادشاهیم کەی دەوێ
دەوڵەتی دونیا و قیامەت بۆچمە بێ چاوی یار
عالەمت بێزارە لێ سافیناسناوی ئەدەبی لەبەر زاری، بەسە
مەقسەدت تەفویز بکە بۆ خالقی پەروەردگار