ساخوات لەگەڵ

لە کتێبی:
دیوانی محەمەد ساڵح دیلان
بەرهەمی:
محەمەد ساڵح دیلان (1927-1990)
 1 خولەک  836 بینین
سا خوات لەگەڵ... ئەی دراوسیێ شیرینم
ئەی براکەم... ئەی هاوڕێکەی دێرینم
ئەی غەمخواری ڕۆژانی بەدبەختی من
وەی بێداری شەوانی سەرسەختی من
تۆ... ڕۆیشتی با بزانین لە دوای تۆ
نووکی خامە بۆ کێی ترمان ئەڵێ ڕۆ
بۆ کێی ترمان هەنسکی نیوە شەومان
خرم ئەگرێ... گڕ بەرئەدا لە خەومان
بۆ کێی ترمان.. گەرووی بانگی تاساومان
ئەنووزێنێ بۆ چارەی هەڵاوساومان
ئەکورکێنێ.. بۆ ئێمە.. بۆ کورد ئەگری
بۆ تۆ ئەگرێ.. بۆ ئێمە ز بۆ کورد ئەگرێ
تاو تاو پەگری... بەکوڵ ئەگری پڕ ئەگری
بۆ ئەنجام بۆ قسەی سارد و سڕ پەگری