درەخت

لە کتێبی:
دیوانی محەمەد ساڵح دیلان
بەرهەمی:
محەمەد ساڵح دیلان (1927-1990)
 1 خولەک  566 بینین
داربەڕوو
گەڵای ئەستوور
لقی دوایی ئەبێ بە موور
ئەیپەڕێنن
ئەیشکێنن
شەتەک ئەدرێ
ئەیجەڕێنن
ئەیکەن بە بار
ئەیهێنن بۆ بازاڕی شار
ئەیفرۆشن
بەوەی بۆ ماڵ بە پەرۆشن
ئەیسووتێنن
نانی پێ هەڵئەبرژێنن
ئەیکەنەوە بە گڕی سوور
ئەیکەن بە چاوگ بۆ تەنوور
بەڵام ئیستا
ئەی کتێبەکەی ئاوێستا
سێبەری تۆ
ئاخۆ.. ئاخۆ
بۆ چەن بریندار دەرمانە
پەنای چەندها خێزانە
بەڵام ئیستا
ئەی کتێبەکەی ئاوێستا
سێبەری تۆ
لەمپەڕ ئەوپەڕ پێیا بڕۆ
لەو شاخانە
لەو ملە و لووتکە بەرزانە
سێبەری سەخت
جێگەی دەوانە بۆ مەبەست